کارزان کاردۆزی دوو بەرگی دیکەی (سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر) بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای بڵاو بوونەوەی چوار بەرگی کتێبی (سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر) لە ئێستادا کارزان کاردۆزی ئامادەکاری کتێبەکە کار بۆ بڵاو کردنەوەی بەرگی پێنجەم و شەشەمی دەکات .

کاردۆزی لەوبارەیەوە دەڵێت: خەریکی کارکردنم لە دیزاینی بەرگەکانی پێنجەم و شەشەمی زنجیرە پەرتووکی ؛سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر؛، تیایاندا گرنگی دراوە بە قوتابخانەکانی ئێکسپرێشینیزمی ئەڵمانی و ئیمپرێشینیزمی فەڕەنسی.

بەرگی پێنج لە سێ دەرهێنەر پێکهاتووە؛  مۆرناو،  لوبیچ، پابست. بەرگی شەشەم هەروەها لە سێ دەرهێنەر پێکهاتووە؛  گانس،  ئێپشتاین، ستیرنبیرگ.

(سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر) لە زنجیرەیەک کتێب پێکهاتووە کە لە هەر یەکێکیاندا شیکاری بۆ ژیان و بەرهەمی دەرهێنەرەکان کراوە و هەروەها باس کردن لە سینەما لە ساتی لەدایکبوونیەوە لە کۆتایی سەدەی ١٩ تا سەرەتاکانی سەدەی ٢١ .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا