پۆڵەتیک پرێس
سپۆتیفای بڕیاری دا کە رێگە بە کارمەندەکانی بدات، کە ئازاد بن لە هەڵبژاردنی شوێنی کار کردنیان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم بڕیارە دابین کردنی کاتی زیاترە بۆ کارمەندەکان تاوەکو بتوانن کاری زیاتر و داهینانی زیاتر بکەن، کۆمپانیاکە ڕوونیشی کردەوە، کە ئەم شێوە کار کردنە، بەپێ رێکەوتن لەگەڵ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆو تیمی کار کردنەکە دیاری دەکرێت
ئەم بڕیارەی سپۆتیفای دوای ئەوە دێت، کە بەشێکیتر لە کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان ئەم بڕیارەیان دەرکرد، ڕیگەیان بە چوونە ماڵەوەی کارمەندەکان دا، هەروەها بۆ پاراستنی تەندروستی کارمەندەکان ئەم کارەیان کرد تاوەکو کۆرۆنا کۆتایی پێ دێت.