سودەکانی بیبەری تون بۆ توشبوانی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی تایبەت بە چارەسەری سروشتی دەڵێت: خواردنی بیبەری تون لەدوای توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتی زوو چاکبونەوەی لەش دەدات.

بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە هەست بە بێهێزی و هیلاکی دەکەن، چونکە ڤایرۆسەکە بە پلەی یەکەم هێرش دەکاتە سەر ئێسکەکان و زیان بە خانەکان دەگەیەنێت، بۆ ڕزگاربونی لەش لەم زیانانە باشترە بیبەری تون لە خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات.

Image result for دراسة طبية الفلفل الحار يطيل العمر

ئەم کردارە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، یەکسەر ئەنجامی نابێت و  لەش ناتوانێت زوو لەو زیانانە ڕزگاری بێت، بەڵام کاتێک سوڕی خوێن چالاک دەکات بێهێزی کەمدەکاتەوە و هیلاکی ناهێڵێت.

بیبەری تونی سور، ڕەش یان فرێش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەپێی تایبەتمەندی کەسەکان بەکارهێنانەکەی دەگۆڕێت، ئەو کەسانەی هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە ئاساییە بەکاریبهێنن، بەڵام ئەوانەی برینی گەدە یان مایەسیریان هەیە نابێت بەکاریبهێنن.
پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی لەکاتی خواردنیدا، ئەگەر بووە هۆی سوتان دەتوانرێت شیر بخورێتەوە، هەروەها دەتوانرێت نەعناعیشی تێبکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەستی سوتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا