مەرجەكانی ئەمریكا بۆ كازمی

دوای چەند جار دواخستنی بریارە ھەفتەی داھاتوو وەفدی عێراق بە سەركردایەتی كازمی سەردانی واشنتن بكات. كازمی سەرەتایكی باشی دەستپكردوە بەڵام تا ئێستا بە دڵی واشنتن نیە، لەو سەردانەدا كۆمەڵێ داواكاری دەخرێتە بەردەم كازمی دەبێت لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا یەكێكیان ھەڵبژێرێت.!

لەڕۆژی دەستبەكاربونیەوە كازمی دەیەوێت ھاوسەنگی لە نێوان ئەمریكا و ئیراندا رابگرێت، لەناوخۆش دەیەوێت دۆستی كورد و سونەو میلشیاكانیشبێت، وەك پیاو چاكێك مامەڵەی كردوە، تا لای ھەمووان پەسەندبێت، بەڵام عیراق كەسێكی بەھێزی دەوێت تا خراپەكانی چاك بكات، ھەر ھەنگاوێكی مەزنی كازمی بە چاكو خراپ كاریگەری لەسەر ئایندەی سیاسی ئەو دەبێت.

داواكاریەكانی واشنتن:
٭ سنورداركردنی توانای میلیشاكان.
٭ گرتنی سەركردەكانیان و دوورخستنەوایان لە پرۆسەی سیاسی.
٭ چەك دەبیت لە دەستی حكومەتدا بێت.
٭ ئیران جگە لە دراوسێیەك ھیچ كاریگەری تری نەمێنێت لەسەر پرۆسەی سیاسی ئایندەی عیراق.
٭ ھەموو ھێزەكانی عێراق لە ژێر چەتری سوپای عیراقدابن.
٭ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپێشاندەران.
٭ سازكردنی ژینگەیەكی لەبارو گونجاو بۆ ھەڵبژاردنی پاك و پێگەرد.

بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە پشتگیری ئەمریكای ھەیە، دەیانەوێت دوای گەرانەوەی كازمی لە واشنتن تا كۆتای ئەمساڵ بەشێكیان جێبەجێ كرابێت، لە دوای ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیش یەكێك لە پلانەكان ڕاستكردنەوەی ھەڵەكانی رابردووی ئەمریكایە لە عێراقدا.

مەرجەكانی واشنتن بۆ باردۆخی عیراق ئاسان نابێت لە كاتێكدا میلشاكان لە حكومەت بەھێزترن، بەڵام كازمی پێویستی بە بریارە، تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ بەرامبەر میلشاكان بكات، چونكە ئەوان ھێناویانەتە دەسەڵات و نازانێت چۆن ڕوبەرویان بێتەوە، بەڵام واشنتن ئەنجامی دەوێت تا پشتگیری حكومەتەكەی كازمی بكات، لە ڕابردووداشدا ئەوانەی پێش خۆی لەسەر ھەردوو پەتی ئێرانی و ئەمریكی یاریان كردوە، بۆیە دۆخی عێراق تا ئەمرۆش سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینیوە دواجار بۆ ئەوەی كازمی شكست نەھێنێت و عیراق لە قەیرانەكان رزگار بكات دەبیت روو لە واشنتن و پشت لە ئیران بێت

هێرش عبدولرەحمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا