پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر شه‌نگال، له‌به‌رنامه‌ی توركیادایه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر شه‌نگال دژ به په‌كه‌كه، له‌به‌رنامه‌ی توركیادایه”.
كاڵن وتیشی “توركیا به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له عێراق به‌رده‌وامیی پێده‌دات”.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیی پێشتر باس له چۆنیه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وتیشی، “نه‌ك ته‌نها له‌شه‌نگال، له‌هه‌رشوێنێك مه‌ترسی په‌كه‌كه هه‌بێت، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ ئه‌نجامده‌دات”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆنسەی بەڕێوبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان، كەجەكە رایگەیاند، بەبێ هاوكاری و پشتیوانی پارتی سوپای توركیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر گارە.