شەڕەكەی توركیا و پەكەكە

توركیا بە فڕۆكە ژمارەیەكی زۆر سەربازی لە شاخی گارە دابەزاندووە، توركەكان خۆیان دەڵێن ژمارەی سەربازە دابەزێنراوەكان، سەرووی دوو هەزارە، بەڵام پەكەكە پێیوایە نزیك هەزار سەربازە.

شاخی گارە هێندە ستراتیژیە، بە قەندیلی دووەم ناو دەبرێت، ئامانجی توركیا لە ئینزال كردنی سوپا لەو شاخە، سەرەتا بۆ دەستگرتن بووە بەسەر زیندانیەكی پەكەكەدا، كە ژمارەیەك دەستگیركراوی تورك ی تێدا بووە.

هێزەكەی توركیا ئەمریان پێ بووە، زیندانیەكان ڕزگار بكەن، گەر بۆیان نەكرا بیانكوژن، زیندانیەكانیان بۆ ڕزگار نەكرابوو، بۆردومانی قورسی زیندانەكەیان كردووە و تا ئێستا نازانرێ زیندانیەكان ماون یاخود نە، بۆ نازانرێ؟

هێزێكی تایبەتی پەكەكە سەرپەرشتی زیندانەكە دەكەن، جگە لەو هێزە، هیچ فەرماندەیەكی تر و هێزێكی تر، بۆیان نیە تەداخولی كاروباریان بكەن، بۆیە نازانرێ هێزی سەرپەرشتیاری زیندانەكە، پێشوەخت زیندانیەكانیان گواستووەتەوە، یاخود كوژراون.

هێزەكەی توركیا كە ئینزالیان كردووە، سەرەتا چەند فەرماندەیەك دابەزیون، تا ورەی سەربازەكانیان بەرز بكەنەوە، بویە پەكەكە كە دەستیان وەشاندووە، ئەو چەند ئەفسەرەیان كوشتووە، كە وێنەكانیان بڵاو كراوەتەوە.

زانیاری فەرمی نیە، بەڵام مەزەندە دەكرێ تا ئێستا، ١٢ گەریلا و ٣٠ سەرباز كوژرابن.

پەكەكە پێشوەخت درۆن و چەكی بەقاچاخ كڕیوە، تەنانەت چەكی لە عێراقیش كڕیووە، یەكەیەكی پێكهێناوە پێی دەوترێ یەكەی ئاسمانی، كاتێك پەكەكە درۆنی بەكارهێناوە، توركیا شۆك بووە، چونكە زانیاری پێشوەختی نەبوە.

پەكەكە لەیەكەم لێدوانیدا، رایگەیاند: گەر پارتی هاوكاری نەبێ، گارە بۆ توركیا ناگیرێ.

نازانم راستە یاخود نە، بەلام پەكەكە دەڵێن، پارتی هێزی رۆژی بە ئاراستەی گارە جوڵاندووە، ٤٠ چەكداری ڕۆژ ڕازی نەبوون، بۆیە دەستگیركراون.

وەلحال، شەڕەكە قورسە، توركیا زیانی هەیە، بەڵام كۆڵ نادات ، گەر زیانەكانی زۆر بن، دوور نیە پەنا بباتە بەر هێنانی چەكداری مورتەزقەی سوری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا