راپۆرتی پۆله‌تیك سپۆرت
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له وڵاتی قه‌ته‌ر جامی جیهانی یانه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت، كه تێدا پاڵه‌وانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان بۆ یانه‌كان تێدا به‌شداربوون و به‌پێی رێنمایش دوای ساڵێك به‌شێك له هانده‌ران ئاماده‌ی یارییه‌كان بوون.
دواجار ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی خوله‌كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و تێگریس ئۆتالی مه‌كسێكی به‌رێوه‌چووه، كه گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیمه‌كه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م كورانی هانز فلیكی ئه‌ڵمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرت، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له خوله‌كی 59 پاڤارد گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، كه یارییه‌كه هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات و بایرن بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.
دوای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یانه‌ی بایرن میونخ توانی ببێته دووه‌م یانه‌ی جیهانی له سالێكدا شه‌ش نازناو بباته‌وه، هه‌روه‌ها جاری دووەمه لە مێژوویدا بایرن نازناوی مۆندیالی یانەکان بباته‌وه ، کە شەشەم نازناوی لەسەریەک دەکات لەدوای نازناوەکانی بوندسلیگا و دی ئێف بی پوکاڵ و چامپیۆنزلیگ و سوپەرەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا.
هه‌ر ئه‌مشه‌و یاریی پله‌ی سێيه‌م چواره‌می خوله‌كه ئه‌نجامدرا، كه تێدا یانه‌ی یانەی ئەهلی میسری بە لێدانی یەکلاکەرەوەو به ئەنجامی (3به2) بەسەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلیدا سەرکەوت و پلەی سێیەمی پاڵەوانیتیەکەی بەدەستهێنا.
جگه له‌مانه یاریكه‌ری یانه‌ی تێگریسی مه‌كسیكی ئه‌ندریا جیتیاك به تۆماركردنی سێ گۆڵ بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه و لیڤاندۆڤسكی له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه به تۆماركردنی دوو گۆڵ، به‌ڵام به باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرا.
/ هه‌وراز كاوه