بایدن یەكەیەكی تایبەت بە چین دروست دەكات

ئەم بابەتە 119 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە وەزارەتی بەرگری یەكەیەكی تایبەتی بەناوی “هێزی ئەركداری چین” كە تەنها كار لەسەر چین دەكات دروستكردووە.

جۆ بایدن لە میانی بەسەركردنەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، پنتاگۆن لەگەڵ وەزیری بەرگریی، لۆید ئۆستن كۆبویەوەو پرسی ئەمنی و دروستكردنی یەكەیەكی تایبەت بە چینیان تاوتوێكرد.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەو مەترسی و ئاڵنگارییانە كرد كە وڵاتەكەی تووشی بووەتەوە و وتی، “لە وەزارەتی بەرگریی زانیاریم وەرگرت لەبارەی دروستكردنی هێزی ئەركداری چین كە بەشێوەیەكی فرە رەهەند فۆكس دەخاتە سەر چین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یەكەیە لە چەند مانگی داهاتوودا، پێشنیاز دەخاتە بەردەم پنتاگۆن لەبارەی وڵاتی چینەوە، ئەركی یەكەكەش شیكاریكردن دەبێت لەسەر سیاسەت و بەرنامەی چین.

ئەو یەكەیەی بایدن دروستی دەكات لە 15 كەسی مەدەنی و سەربازی پێكدێت، ئەو كەسانە لەلایەن راوێژكارێكی تایبەتی وەزارەتی بەرگری سەرپەرشتی دەكرێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک