خولوسی ئاكار: ئۆپراسیۆنەكانمان دژی پەكەكە بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكانیان لە هەرێم دژی پەكەكە بەردەوامەو بەرفراوانی دەكەن.

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، درێژە دەدەن بە تێكۆشانەكانیان دژی هەریەكە لە فەتۆ، یەپەگە و داعش، تاوەكو یەك “تیرۆریست” مابێت ئۆپەراسیۆنەكانیان لە باكووری عێراق (باشووری كوردستان) بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، زانیارییەكانیان ئاماژە بە مانەوەی تیرۆر لەو ناوچانە دەكەن و رۆژی 10ی ئەم مانگە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی نوێ لە باشوری كوردستان كرد كە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكردبوو، لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكەیاندا لە ناوچەی گیارە هەشت گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی 10ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەڵۆی 2″ی لە هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی لەچیای گارە دەستپێكردووە.

پێشتریش كۆنسەی بەڕێوبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان، كەجەكە راگەیەنراوێكی لەسەر ئۆپراسیۆنەكە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەبێ هاوكاری و پشتیوانی پارتی سوپای توركیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر گارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا