ئینستاگرام ئەژمارێک دەسڕیتەوە بە هۆی بانگەشەی هەڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەژماری ڕۆبەرت ئێف کەنەدی سڕیەوە، بە بیانووی بڵاو کردنەوەی زانیاری درۆ لە بارەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا

بەڵام ئەژمارەکەی هێشتا لە فەیسبوک چالاکەو وتەبێژی کۆمپانیاکەش ڕایگەیاند کە هیچ پلانێکیان نیە بۆ ئەوەی لە ئێستادا لای ببەن

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو ئەژمارانەی زانیاری هەڵە لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە بڵاو دەکەنەوە،

فەیسبوک بە هاوکاری ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی، ئەو پرو پاگەندانە بە درۆ دەخاتەوە کە لەبارەی ڤاکیسنی کۆرۆنا بە هەڵە بڵاو دەکرێنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا