بەتەمەنترین ژنی جیهان لە کۆرۆنا چاک بۆوە

پۆڵەتیک پرێس

بەتەمەنترین ژن لە فەرەنسا ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند و ئەم هەفتەیە، یادی ١١٧ ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە

لوسێڵ ڕاندون، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٤ پەیوەندی بە ڕێکخراوی خێرخوازییەوە کرد بە خوشکە ئەندرێ ناسرا، لە ١٦ کانونی دووەم، دوای ئەوەی برایە نەخۆشخانە لێیان پرسی ئایا دەترسیت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبیت، لە وەڵام دا وتی نەخێر خۆشحاڵم کە ئێستا لای ئێوەم بەڵام هیوادارم لە شوێنێکی دیکە بم لەگەڵ برا گەورەکەم و باپیرەم و داپیرەم

بەڕێوبەری خانەی بە ساڵاچوانی ماڵی سانت کاترین لابوری لە فەرەنسا وتی، ئێمە زۆر بە پەرۆش بووین بۆ چاک بوونەوەی خوشکە ئەندرێ، هەروەها زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی ئاهەنگی یادی لەدایک بوونی ١١٧ ساڵەی بۆ بکەینەوە، هەرچەندە خوشکە ئەندرێ چاوەکانی لە دەست داوە بەڵام بە دڵخۆشیەوە ئاهەنگی لە دایک بوونەکەی دەگێڕێت، چونکە کەمتر لە جاران مەترسی توشبوونی بە کۆرۆنا هەیە

خوشکە ئەندرێ لە ١١ی شوباتی ساڵی ١٩٠٤ لە دایک بووە، بە بەتەمنترین ژنی جیهان دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا