ئەم كوڕە جوانە كە دەیان و سەدان خەونی هەبوو؛ دەپرسین بۆ ببێتە قوربانی رەفتاری بەڵتەجیو حەزی غروری میلیشیایی؛ كە وەلائیان بۆ شەخس هەیە!
ئەوەی روودەدات، دەرئەنجامی نابەرپرسیارێتیی و چونەدەرەوەیە لەیاسا… یان خۆبەگەورەترزانینە لەدەزگاكانی دادوەری.
یەكێتی وەك حاكمی رەها و هاوسەرۆكانی لەم ناوچەیەدا، پێویستە سنورێك بۆ دیاردەی چەكداری و حیمایەو هێزو سرییەو خزم و كوڕی بەناو مەسئول دابنێن.
ئیجرائاتی توندبكەن، تێیان بگەیەنن كە لەسەرەوەی یاسانیین و لە یاساگەورەتریش نین.
ئەم دارە خوارە، كاتی ئەوێ تاڕێك ئەبێتەوە.
شەهید (شاخەوان) رۆحت شاد…
وابڕوات تۆدواین قوربانی دەستی تاقم و گروپە غرورەكانی هۆز و چەكبەدەستی بەناو سیاسی نابیت كەپێیان وایە نابێ كەس دەستبخاتە ڕێگەیانەوە!
ئیتر كاتییەتی بەدەستێكی پۆڵاین لادەران ریشەكێك بكرێن و فیرعەونە سیاسییەكانیش لە قاڵب بدرێن و بچوكبكرێنەوە.
رێبین عومەر