پێشنیازێك بۆ ناردنەوەی بەشێك لە كۆچبەرانی ئەوروپا دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیازێكی بۆ ناردنەوەی ئەو كۆچبەرانە خستوەتەڕوو كە مەرجەكانی مافی پەنابەرێتیان تێدا نییە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆمسیۆنی ئەوروپا لەرێگەی بەڵگەنامەیەكەوە كە ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپای كردووە تێیدا داوایكردووە رێوشوێنی كاریگەر بۆ رادەستكردنەوەی ئەو كۆچبەرانە بگرنەبەر كە بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێتی ئەوروپا یارمەتی ئەو وڵاتانە دەدات كە كۆچبەرانیان هەیە بۆ ئەوەی دوبارە تێكەڵی كاروبارەكانی ژیانی رۆژانەیان ببنەوەو میكانیزمی گەڕانەوەیان خێراتر بكرێت.

ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو وڵاتانەی ئەوروپا بە دوای گەشەپێدانی سیستمێكی هاوبەشی كاریگەرتر لە گەڕانەوەدا بگرنەبەر.

هاوكات باسی لەوەكردووە، رەنگە كۆمسیۆنی ئەوروپا سزای پێویست بەسەر حكومەتەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا بسەپێنێ كە یاساكانی پێشنیاركراوی ناردنەوەی پەنابەران جێبەجێ ناكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا