ئەوروپا رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا توند دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوەوە وڵاتانی ئەوروپی رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەكانی ڤایرۆسەكەیان توندتر كردوەتەوە.

سەرەتای بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا بوو، دواتریش لە بەشێك لە وڵاتانی دیكە بڵاوبویەوە، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی گەشتكردنیان بۆ بەریتانیا راگرت.

كارۆلینا داریاس وەزیری تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن و سنورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ چەند وڵاتێك بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

هاوكات ئێستا وڵاتانی ئەوروپی رێگە نادەن بەبێ پشكنین و كەرەنتین كردنی گەشتیاران بۆ ماوەی 14 رۆژ، گەشتیارانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا وەرناگرن.

بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا هاوكات بوو لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆڤید 19، بەڵام ئێستا گومانی ئەوە دەكرێت ئەو ڤاكسینە بەرانبەر كۆرۆنای گۆڕاو رۆڵی نابێت.

لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكرد، رەنگە ئەو ڤاكسینانەی تائێستا دروستكراون كاریگەرییان كەم بێت دژی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا