پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ چه‌ندین یاری گرنگ له جامی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چن، كه تێدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رووبه‌روی یانه‌ی ئیشبیلیا ده‌بێته‌وه له جامی شای ئیسپانیا، كه ئه‌م یارییه له قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌دایه و به یاریی ته‌مه‌نی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داده‌نرێت.
ئه‌م وه‌رزه ئیشبیلیا ئاستێكی ناوه‌زه پێشكه‌ش ده‌كات به راهێنه‌رایه‌تی لۆپێتیگی و ناوه‌راستكاری پێشووی به‌رشه ئیڤان راكیتیچ، بۆیه چاوه‌ران ده‌كرێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌ماشای ئه‌م یارییه بكرێت، هه‌روه‌ها سه‌نكی مه‌حه‌كه بۆ راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه كۆمان، ئه‌گه‌ر نه‌یبرده‌وه دوورنیه له تیپه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كان:
جامی شای ئیسپانیا
ئیشبیلیا و به‌رشه‌لۆنه 11:00
جامی ئیتاڵیا قۆناغی پێش كۆتایی
ئه‌تڵانتا و ناپۆلی 10:45
فه كاپ جامی ئینگلیزی گه‌ری پێنجه‌م
تۆتنهام و ئیڤه‌رتۆن 8:00
لیسته‌ر سیتی و برایتۆن 11:30
سوانزی سیتی و مانچسته‌ر سیتی 11:15