پۆله‌تیك سپۆرت
لویس سوارێزی یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئێستای یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، جارێكی دیكه له‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌دوێت و گله‌ییان لێده‌كات.
سوارێز ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاتنی كۆمانی راهێنه‌ر له تیمه‌كه دوور رخرایه‌وه، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پێیان وت ده‌بێت له یانه‌كه بروات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی میسی و هارێكانی لێكه‌ته‌وه،كه چۆن ده‌بێت ئاوا له‌گه‌ڵ سوارێز بكرێت.
لویس سوارێز لە لێدوانێکی نوێ‌دا رەخنە لە کارگێڕیی و بەرپرسانی به‌رشه‌لۆنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت:
“بەداخەوە به‌رشه‌لۆنه بەڕێزەوە بەڕێینەکردم، حەزم دەکرد منداڵەکانم ببینن کە بەشێوەیەکی جوان لە یانه‌كه ده‌رۆم، بەڵام ئەوە رووینەدا و مناڵه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌بینی.
سوارێز لەگەڵ یانە مەدریدییەکە هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی ئه‌تله‌تیکۆ مەدرید لە پێش ریال مەدرید و به‌رشه‌وه بێت لە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا و خۆیشی گۆڵکاری خولەکەیە، کە تاوەکو ئێستا لە 17 یارییدا 16 گۆڵی کردووە.