سێگۆشەی بەرمۆدە چییە؟

پۆڵەتیک پرێس

نهێنی سێگۆشەی بەرمۆدە لە جیهاندا چەند سەدەیەکە سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوە، بە سێگۆشەی شەیتان ناسراوە لە نێوان فلۆریدا و پۆرتۆریکۆ و بەرمۆدە.

سێگۆشەی بەرمۆدە لە چەندین کتێب و فلیمدا باس کراوە و دەرکەوتوە، ویستی زۆری خەڵکی لەسەر بووە، بەڵام سێگۆشەی بەرمۆدە چییە و بۆچی ئەو هەموو نهێنییەی لەسەرە؟

سێگۆشەی بەرمۆدە دەکەوێتە باکوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسیەوە، ڕوبەرەکەی ١.٥ ملیۆن میل چوارگۆشەیە و لەسەر نەخشەی جیهان دەرناکەوێت، پێشی دەڵێن سێگۆشەی شەیتان چونکە ٥٠ کەشتی و ٢٠ فڕۆکەی لەناودا شاردراوەتەوە.

سێگۆشەی بەرمۆدە بە سەرقاڵترین ڕێڕەوی بارکردن لە جیهاندا دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەی هەموو ساڵێک بەر ژمارەیەکی زۆر زریان و گەردەلولی خولگەیی دەکەوێت، ژمارەی کەشتییە ونبووەکانی جیاواز نییە لەگەڵ بەشەکانی کۆتایی ئۆقیانوسی ئەتڵەسی، هەندێک کەس باس لەوە دەکەن کەشتییە ونبووەکانی بەهۆی هۆکاری بەهێزی سروشتەوە بووە، بەڵام زانایان پێیان وایە گۆڕانگاری کتوپڕی ئاووهەوا هۆکارێکە بۆ پارچەبونی کەشتی و فرۆکەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا