مه‌سرور بارزانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكه‌ین

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موو داهاتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا ناكه‌ین”.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە 10ی شوبات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: داوام لە حكومەتی عێراق كردووە بودجە شەفاف و لەسەر بنەمای دەستور بێت، بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بێت، خواستی چاەرەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵ عێراق هەیە”.

وتیشی “كێشەی ئێمە لەگەڵ حكومەتی عێراق تەنها لەسەر پرسی بودجە نییە، رادەستكردنی تەواوی داهاتی هەرێمی كوردستان نادەستورییە، تا ئێستا ماددەی 140 جێبەجێنەكراوە و لە پەرلەمانی عێراقیش پێویستمان بە كۆدەنگی هەیە و داوا لەسەرجەم پێكهاتە و لایەنەكانیش دەكەین پشتیوانمان بن، داكۆكی لەسەر رێككەوتنی پێشوی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین،ئەركی هەموو لایەنەسیاسیەكانە داكۆكی لەمافەكانی گەلی كورد بكەن، هەڵبژاردنی پێشوەختە كاریگەری لەسەر دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا هەبووە.

لەبارەی پرسی چاكسازی حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد، پرۆسەكە بەردەوامە و پرۆسەیەكی درێژخایەنە، لەرێگەی رێخستنەوەی باج داهاتیان زیادكردووە، لەگەڵ ئەوەدان لێخۆشبوونی باج نەمێنێت، لە چوارچێوەی چاكسازیەكەشدا 100 كۆمپانیا دراوەتەدادگا.

بەوتەی مەسرور بارزانی، پرۆژە بودجەی هەرێمی كوردستانیش بۆ ساڵی 2021 دەست بە كارەكانی كراوە چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە بگاتە پەرلەمان، بۆ پێدانی موچەش ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ رێخستنەوەی ناوماڵی ئابوری كورد بۆ ئەوەی وەك پێشتر موچە دابەشبكەن، موچەدان بە شێوەی ئەلکترۆنی بەرەو کۆتایی دەچێت و حکومەتی هەرێم توانیویەتی ئیدارەیەکی باشی ناوخۆ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا