پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندن، له خوێندنگه‌یه‌كى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر حاڵه‌تێكى توشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا.
رۆژی 7ی شوباتی 2021 دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان لە هەرێم ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكانی هەرێم بۆ ماوه‌ی ساڵێك ڕاگیرا.
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی هه‌ولێر قوتابیه‌ك كه ته‌نها یه‌ك رۆژ ده‌وامى كردوه، به‌ركه‌وته‌ى توشبووى كۆرۆنا بووه‌و دواى ئه‌وه‌ى پشكنینى بۆكرا ده‌ركه‌وت هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنایه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر وتیشى، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به‌به‌شدارى تیمه‌كانى پاراستنى ته‌ندروستى ڕێكاری پێویست گیرایه به‌ر و بڕیاردرى داخستنى درا و بۆ ماوه‌ى 14 رۆژیش خوێندكاره‌كانى دیكه خرانه ژێر چاودێرى ته‌ندروستییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژى سێشه‌ممه 9ى شوبات، له سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌نگۆى تۆماركردنى چه‌ند حاڵه‌تیكى كۆرۆنا له‌ناو په‌روه‌رده‌ى سنوره‌كه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تكرانه‌وه.