هۆکارو چارەسەرەکانی هەمیشە هەست کردن بە برسێتی

ئەم بابەتە 37 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە دەست کێشەی هەمیشە هەست کردن بە برسێتیەوە دەناڵێنن، پێیان وایە هەرچەند نان بخۆن هێشتا بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن، ناتوانن کۆنترۆڵی خۆیان بکەن بۆ ئارەزوو کردنی خواردن، ئەمانەش چەند هۆکارێکی هەیە لێرەوە هۆکار وچارەسەرەکانی دەخەینە ڕوو

هۆکارەکان بریتین لە

یەکەم- هەستە دەروونیەکان وەک دڵە ڕاوکێ و سترێس هەست کردن بە برسێتی زیاد دەکات

دووەم-دوور کەوتنەوە لە خواردنی ژەمە ساەکیەکان و ، خواردنی هەندێک شتی لاوەکی یاخود شیرینی وا دەکات بەردەوام هەست بە برسێتی بکەیت چونکە شەکری خوێن لە ئاستێکی ئاساییدا نامێنێتەوە

سێیەم-نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، بە هۆی ئەوەی ئاوی پێوست ناخۆیتەوە مێشکت پێت ڕادەگەینێت کا برسیتەو بە خواردنیتر پڕی دەکەیتەوە

چوارەم- ئەو خواردنانەی ڕیشاڵیان زۆرە کەمتر بیانخۆ تاوەکو کەم هەست بە برسێتی بکەیت

پێنجەم-کەم خەوی بە هۆی ئەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام هەست بە ماندوو بوون و برسیتتی بکەیت

شەشەم-نەخواردنی ئەو خواردنانەی بە پرۆتین دەوڵەمەندن وەک گۆشت هێلکە ماسی مریشک

جارەسەرەکانی
خەوی پیویست و ئاو خواردنەوەی باش، خواردنی ژەمە سەرەکیەکان لە کاتی خۆیدا هەروەها خواردنی خۆراکە تەندروستەکان یارمەتیدەرێکی باشی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەن

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک