دوایین زانیاری لەبارەی دادگایی ترەمپ

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی پیران لە کۆنگرێسی ئەمریکا پاڵپشتی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کرد و زۆرینەی سیناتۆرەکانیش بڕیاریاندا پڕۆسەکە بەپێی دەستور ئەنجامبدرێت.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە دانیشتنەکەی ئێوارەی سێشەممەی ئەنجومەنی پیران، 56 یاسادانەری ئەنجومەنی پیران دەنگیاندا بە دەستوریبوونی دادگاییەکەی ترەمپ، لەکاتێکدا 44 سیناتۆر دژی بڕیارەکە بوون.

ئەوەش هاتووە، شەش یاسادانەری سەر بە حزبی کۆمارییەکان چوونەتەپاڵ سیناتۆرە دیموکراتەکان لە پشتگیریکردنی دادگاییەکەی ترەمپ بەپێی دەستوری ئەمریکا لەدوای بەجێهێشتنی پۆستی سەرۆکایەتی.

ئێوارەی سێشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دانیشتنەکانی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپی دەستپێکرد، کە بەتۆمەتی توندوتیژی و پاڵپشتیکردنی شوێنکەوتووانی لە هێرشەکەی 6ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆسەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بانگهێشتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پیران کرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا