ئاردۆگان كەی بارزانی دەكاتە تیرۆرست؟

لەماوەی ڕابردوودا و لە سێ ساڵی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە توركیادا، هەركەسێك بە دڵی ئاردۆگان سەوداو ئاڵم و ساتمی نەكردبێ تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ.

ئاردۆگان بەشیوەیەكی وا تۆمەتی تیرۆر دەبەخشێتەوە تەنانەت نزیكەكانی خۆشی نابوێرێت لە تۆڕی تیرۆر و بەو بیانووەوە یەك لەدوای یەك دەستبەسەریان دەكات.

ئەم جۆرە لە قەزاوەت لەكۆتایی دا سەری خۆی دەخوات و مێژوو وەك گەورەترین و ڕاستەقینەترین تیرۆرستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی یادداشت دەكات.

وەك ڕۆژی ڕوون لێم سوورە ڕۆژێك دێت ئاردۆگان بنەماڵەی بارزانی و سەرانی حكومەتەكەی هەولێریش لەو داوە دەئاڵێنێت و بە سوودوەرگرتن لە فەوزایەی بەغداو میلیشیاكان، دەست بەسەر ویلایەتی موسڵ “كەركوك و نەینەواو و هەولێر”شدا دەگرێت و هاوشێوەی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریاو عەفرین بە حوكمێكی مورتەزیقەیی ڕاستەوخۆ بەڕێوەیان دەبات.

لیستی ناوی ئەو كەسایەتی و لایەنانەی ئاردۆگان تا ئێستا پێی گوتوون تیرۆرست:
٭سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆكی پارتی كۆماریی كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، بزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن،تەمەل كەرەمائۆغڵوی سەرۆكی پارتی سەعادەت، مەرال ئاكشەنەری سەرۆكی پارتی چاكە، یەكبار ڕۆژنامەنووسی وەك ئاڵتانەكان و نازڵی یڵیجاك و توركۆنە. سەرۆكی زانكۆی بۆغازیچی”باشترین زانكۆی توركیا، خوێندكارانی مانگرتووی زانكۆی بۆغازیچی.

رێبین ئەحمەد رەشید

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا