پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌و تیمه‌ی كه سه‌ر به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانین و بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا چوبوونه چین، ڕاپۆرتێكی گرنگیان له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌و تیمه شاره‌زایه‌ی كه له پسپۆڕانی وڵاتانی جیهان و چین پێكهاتوون گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی، به‌ر له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهان بڵاوونه‌بووه‌ته‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا لیانگ وانیان، سه‌رۆكی تیمی چین له‌نێو لێكۆڵینه‌كان، باسی له‌وه‌كردووه، “هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر و حاشاهه‌ڵنه‌گر بوونی نییه، كه ده‌ریبخات پێش مانگی كانونی یه‌كه‌م ڤایرۆسی سارس كۆڤ-2 له‌نێو خه‌ڵكی وهان بڵاوبووه‌ته‌وه”.
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت چین سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه بووه.
وهان یه‌كه‌م شاری جیهان بوو كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2019، تا ئیستاش زیاتر له دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.