پشكی كورد دەنگدانی لەسەر بودجەی گشتی راگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە بودجەی گشتی 2021 بەردەوامە، رێكنەكەوتن لەسەر پشكی هەرێمیش دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاساكە راگرتووە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، كۆبونەوەكانیان بەردەوامەو نزیكبوونەتەوە لە هەنگاوەكانی كۆتایی چاوەڕوانیش دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتودا پرۆژە بودجەكە تەواو بكرێت.

وتیشی، “تەنها بابەتی پشكی كورد ماوە هەركات رێككەوتن لەسەر ئەوەش كرا ئەوا دەنگ لەسەر پرۆژەكە دەدرێت، بۆیە ئەگەر زۆرە كۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجەی 2021 بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، شییعەكان دوو پێشنیازیان كرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی نادەستوری بوونیانەوە رەتكرانەوە.

نزیكەی مانگێكە بەرپرسانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم گفتوگۆكانیان لەبارەی پرۆژە بودجە و بەتایبەتی پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق‌ بەردەوامە، بەڵام تائێستا نەگەشتونەتە ئەنجامی كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا