بۆ گەڕانەوەی كەسوكاری چەكدارانی داعش هۆشداری دەدرێتە حكومەتی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدرێت لەبارەی ئەو هەوڵانەی كە بۆ گەڕانەوەی كەسوكاری چەكدارانی داعش بۆ شارەكانی عێراقی دەدات.

محەمەد كەریم پەرلەمانتاری ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق ناتوانێت لەگەڵ بكوژان و تاوانباران و ئەوانەی دەستیان بە خوێنی خەڵكی عێراق سورە ئاشت بكاتەوە، چونكە نابێت حكومەت سازش لەسەر دۆسیەی ئەو كەسانە بكات كە دژی عێراق تاوانبارن.

وتیشی، “پێویستە حكومەت وریا بێت و خۆی لەهەڵەكردن دووربخاتەوە، چونكە ئەو پڕۆژانەی بۆ گەڕاندنەوەی كەسوكاری چەكدارانی داعش بۆ عێراق دروستدەكرێن، ئەنجامی نەرێنیان دەبێت، بەتایبەت كە هێشتا ئایدۆلۆژیای تاوان بۆ ئەوانە بوونی هەیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا جموجوڵەكانی داعش لە پارێزگاكانی عێراق كۆتایی پێ نەهاتووە، بەردەوام روبەڕووی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا