كۆمپانیای Canon كامێرایەكی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای Canon كامێرایەكی نوێ بەرهەمدەهێنێت، دەتوانێت بۆ چاودێریكردن و وێنەگرتن لەناو ماڵ و دەرەوە پشتی پێ ببەسترێت،كامێرای Canon PowerShot PICK تایبەتمەندە بە قەبارە بچوكەكەی،پاترییەكەی بۆ چەندین كاتژمێر ئیش دەكات بۆ چاودێریكردن و وێنە و ڤیدیۆ گرتن لە ماڵەوە،شوێنی كار و گەشت.

كامێراكە بە تەكنیكی زیرەكی دەستكرد ئیش دەكات دەتوانێت شتە جوڵاو و ڕوخسارەكانی دەوروبەری بناسێتەوە تا بتوانێت لە كاتی گونجاودا وێنەیان بگرێت،هاوێنەی كامێراكە بە شێوەی ئاسۆیی و ستونی دەجوڵێت،ئەمەش چاودێری كردنی بۆ ئاسان دەكات،هەروەها دەتوانرێت بە ئامێر و مۆبایلی زیرەك لەدورەوە كامێراكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هاوێنەی كامێرەكە 12مێگاپێكسڵە و توانای نزیك كردنەوەی ە.X4.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا