پۆله‌تیك سپۆرت
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌رید ماوه‌یه‌كی زۆره یاریی به مارسیلۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ناكات، كه یه‌كێك بووه له باشترین یاریزانه‌كانی له تیپه‌كه‌ی.
به‌ڵام دوو وه‌رزه مارسیلۆ وه‌كو پێویست به‌هۆی خراپی توانانی جه‌سته‌یی یاریی پێناكرێت و زێدان ده‌یه‌وێت به مێندی جێگه‌ی پر بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ویش وه‌ك پێویست ئاستی نییه‌و له جێگه‌ی خواستی یانه‌كه‌یدا نییه.
به‌هۆیه‌وه مارسیلۆ ماوه‌یه‌كه راهێنه‌رێكی تایبه‌تی به توانای جه‌سته‌یی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به تایبه‌ت مه‌شقی پێ بكات، تا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئاستی بگه‌رێته‌وه جاران.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوبراو به‌شێكه له‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریاڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ده‌یه‌وێت به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌وه بكات.