قوربانیانی بۆردوومانه‌كانی توركیا و ئێران هانا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌به‌ن

پۆڵەتیك پرێس
کەسوکاری شه‌هیدانی بۆردوومانه‌كانی تورکیا و ئێران داوا لەپەرلەمانی كوردستان دەكەن، كاربكەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە تۆپباران و بۆردوومانی ناوچەکانیان لەلایەن هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران ڕابگیرێت.

لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بۆردوومانه‌كانی ناوچه‌ سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاو ئێران کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گیان و ژیان و گوزەرانیانی هاوڵاتیانی كوردستان دروستکردووە، به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ڕه‌ز و باخ و سامانی ئاژه‌ڵیی ناوچه‌‌كانیان گه‌یشتووه‌”.

وتیشی:”کەسوکاری شه‌هیدانی بۆردوومانه‌كانی تورکیاو ئێران داوایانكردووە، قه‌ره‌بووی زیانه مادییه‌‌كانیان بۆ بكرێته‌وه‌ و قوربانیانیان به‌شه‌هید ئه‌ژمار بكرێن”.

لوقمان وه‌ردی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان سنورێك بۆ پاراستنی سەلامەتیی دانیشتوانی ئەو ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابنێت و پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانی لەداواكەیان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا