پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئاماده ده‌كات بۆ قۆناغی دوای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكه‌وتووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عەبدولحەکیم خه‌سرەو، سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ڕاسپاردووه، له‌پاش ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ته به ده‌ستكاریكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پۆڵه‌تیك زانیویه‌تی، چه‌ند مانگێكه ئه‌و بڕگه‌یه‌ی نێو یاسای چاكسازیی كه تایبه‌ته به ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاگیراوه، ئه‌ویش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌دانی موچه له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا مه‌سرور بارزانی داوایكردووه، ڕاسته‌وخۆ دوای ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، “میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كراوه و ته‌نیا جێبه‌جێكردنی ماوه، به‌ڵام به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاگیرابوو”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌پاش ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاده‌سپێرێت بۆئه‌وه‌ی له موچه‌ی مانگی داهاتووتره‌وه ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕێكبخرێته‌وه و به شێوه‌ی ڕێكخراوه فه‌رمانبه‌ران موچه وه‌ربگرن.