پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق تێناپه‌ڕێندرێت.
ڕیاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “هێزه سیاسییه‌كان په‌نا بۆ بژارده‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نابه‌ن، بۆیه بژارده‌یه‌كی ئه‌گه‌ری ڕوودانی دووره”.
مه‌سعودی وتیشی، “هۆكاری تێنه‌په‌ڕاندنی پشكی هه‌رێم به‌بێ ڕێككه‌وتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و ئه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌تی”.
به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كه فراكسیۆنه‌كانیان كاریگه‌ریی هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، هۆشداریده‌ده‌نه هه‌رێم ئه‌گه‌ر به داواكارییه‌كانی به‌غدا بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا هاوشێوه‌ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای قه‌رز تێده‌په‌ڕێنن.