پۆڵەتیک پرێس
داواکاری گشتی ئەڵمانیا ژنێکی تەمەن ٩٥ ساڵی تۆمەبەتبار کرد بەوەی، دەستی هەیە لە تاوانی کوشتنی ١٠ هەزار کەس
داواکاری گشتی لە شاری هامبۆرگ ل بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، کە ئەم ژنە لە جەنگی جیهانی دووەمدا یارمەتی بەرپرسی سەربازی داوە لە جێبەجێکردنی کوشتنی کوشتنی جولەکە زیندانی کراوەکان، پۆڵەندیە یاخی بووەکان و ڕوسیە زیندانی کراوەکان
لە ساڵی ١٩٣٩ کەمپێک لە ناوچەی دانسکی پۆڵەندا دەمەزرا، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ژووری گازەوە زیندانیانی تیادا لە ناو ئەبرا
ئەو ژنە کە بە F Irmgardناسراوە لە ساڵی ٢٠١٦ وە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە ، سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی زۆری هەیە بەڵام کەیسەکەی لە لایان دادگای نەوجاوانانەوە بە ڕێوە دەبرێت چونکە لەو کاتەی، لە کەمپەکەدا کاری کردووە تەمەنی لە خوار ٢١ ساڵانەوە بووە