پشكی هەرێم كێشەی بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق دروست كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
پشكی هەرێمی كوردستان كێشەی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 دروست كردووە.

بەپێی قسەی تامر دحیبان، پەرلەمانتاری عێراق، تائێستا گفتوگۆكانی تایبەت بەكێشەكانی هەولێرو بەغدا نەگەیشتووە بەهیچ ئەنجامێك.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، نەگەیشتنە ئەنجامی هەولێرو بەغدا، كێشەی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دروستكردووەو پەرلەمان بەو هۆیەوە ناتوانێت دەنگ لەسەر پرۆژەكە بدات.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردووەتەوە، ئێستا ئاڵۆزی زۆر لەگفتوگۆكان هەیەو ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لایەنەكان پێداگری لەسەر داواكارییەكانیان بكەن.

ماوەیەكە هەولێرو بەغدا، گفتوگۆ دەكەن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق‌و گفتوگۆكانیش تائێستا بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتووە.

هاوكات فازڵ جابر ئەندامی ئیئتیلافی فەتح وتی: كوتلە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران هێشتا ڕێكنەكەوتوون لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 .

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: گفتوگۆ هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو پرۆژەكە ئامادەبكرێت‌و دەنگدان لەسەری دەستپێبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا