هیچ هەماهەنگییەكی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق‌و وەزارەتی پێشمەرگەدا نییە

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی پێكنەهێنانی سەرجەم ژوورە هاوبەشەكانی ئۆپراسیۆن لەنێوان بەغداو هەرێمی كوردستان هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان سوپای عێراق ووەزارەتی پێشمەرگەدا نییە، لەكاتێكدا رۆژ بەرۆژ جوڵەی چەكدارانی داعش روو لەزیادبوون دەكات.

لیوا قارەمان كەمال جێگیری سەرۆكی ئەركان لەوەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵتیك پرێس-ی راگەیاند، لەتەواوی ئەو كۆبوونەوانەی، كە لەماوەی رابردودا لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراقدا كراون نەگەشتوونەتە هیچ ئەنجامێك بۆ هەماهەنگی و پێكهێنانی هێزی هاوبەش و جوڵاندنی هێزەكان لەكاتی پێویستدا.

لیوا قارەمان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو بابەتانەی لەكۆبوونەوەكانی نێوانیاندا گفتوگۆی لەسەر كراوە هیچ ئەنجامی نەبووە تەنیا دوو ژووری سەرەكی هاوبەشی ئۆپراسیۆن لە بەغداو هەولێر دروست كراون، كە خۆی لەبنەڕەتدا بریاربوو شەش ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش دروستبكرێت چوار لەو ژوورانەش لاوەكین و بۆ سنوری كەركوك و موسڵ و مەخمور و دیالە بوون .

لیوا قارەمان كەمال، ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ژوورەكانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا دروست نەكراون هیچ پەیوەندییەكی تۆكمە لەنێوان ئەوان هێزە عێراقییەكاندا بونی نیە.

وتەكانی جێگری سەرۆكی ئەركانی لەوەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ نەهێشتی چەكدارانی داعش و مەترسی لەسەر ناوچەكە بەشێك لەهێزەكانی سوپای عێراق بۆ سنوری كەركوك جۆڵەیان پێكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا