كۆبوونەوەی لایەنە كوردییەكان لەكەركوك بێ‌ ئەنجامبوو

پۆڵەتیك پرێس
كۆبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكانی كەركوك بە مەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بێ‌ ئەنجام كۆتایی هات، كە رۆژی یەك شەممە 7ی شوبات بەرێوەچوو.

رێباز سابیر بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەكۆبوونەوەی 12 حیزب و لایەنی سیاسی جگە لە پارتی نەگەیشتینە رێككەوتن دەربارەی بەستنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

وتیشی: بڕیاردراوە رۆژی 9ی ئەم مانگە لەبارەگای مەڵبەندی كۆمەڵ، كۆبوونەوەیەكی دیكەی یەكلاكەرەوە ئەنجامبدەین لەسەر ئەو پرسە.

بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 10ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا