هەدەپە و ژن

ساڵانێكی زۆرە بزوتنەوەی سیاسی كورد لە باكووری كوردستان، خەبات و كۆششی خۆی بۆ بەدەسهێنانی مافەكانی كورد دەكات، بێ شك لەم مێژووە خەباتەی هەیەتی، ژن رۆڵ و پێگەیەكی گرنگی لەناو بزوتنەوەی كورددا هەبووە.

لەمڕۆدا ژن لە باكوور حزوری سیاسی هەیە، بە تایبەت لەناو بزوتنەوەی سیاسی كورد كە هێڵە گشتییەكەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) نوێنەرایەتی دەكات، بەشێوەیەكی بەرچاو پانتاییەكی زۆر بە رۆڵ و یٔەركی ژن دراوە.

یەك لە خواست و ئامانجە سەرەكییەكانی هەدەپە، كاركردنە بۆ بەدەسهێنانی مافی ژن، هوشیاركردنەوەی ژن و خودی ژنە لەرێگەی رێكخراو سەندیكاكانی نزیك لەم پارتە.

هەرچەندە زۆرێك لەو رێكخراو و سەندیكانە لە پاش كودەتاكەی ساڵی 2016 داخران. بەڵام كۆششی ژن لەناو ئۆرگانەكانی هەدەپەدا، چ لەناو پارلەمان و چ لە دەرەوەی پارلەمان بەردەوامی هەیە.

هەدەپە لە هەڵبژاردنەكاندا تاكە پارتی سیاسی بووە لە توركیا كە توانیوێتی سەدا 50 ی بەربژێرەكانی بۆ پارلەمان لە ژن پێكبهێنێت. یٔەمەش بە یٔەندازەی سێ‌ پارتەكەیتری ناو پارلەمان بووە كە هەریەك لە ئاك پارتی، جەهەپە، مەهەپە و مەهەپە سەرجەمیان هێندەی هەدەپە كاندیدی ژن-یان هەبووە.

لەو پێنج كۆنگرەیەی هەدەپە لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا بەستویەتی بۆ گۆڕینی هاوسەرۆكەكانی، تایٔێستا پێنج ژنی وەك هاوسەرۆكی پارتەكە هەڵبژاردووە توانیوێتی گۆڕانكاریی لە پۆستەكاندا بكات، لەوانە: ساڵی 2012، فاتمە گۆك، ساڵی 2013، سەبەحەت تونجەل، ساڵی 2014، فیگەن یوكسەكداغ، ساڵی 2017، سەرپیل كەمالبای، هەروەها ساڵی 2018 وە تائێستا پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتەكەیە.

پێگەی ژن لەناو پارتەكەدا بەو جۆرە بووە، لەناو پارلەمانیش هەدەپە رێژەیەكی زۆری ژنی ناردۆتە پارلەمان و هەدەپە خاوەن زۆرترین ژنە لە پارت و رێكخراوەكانیدا، بەپێی هەڵبژاردنی پارلەمانی توركیا لە حوزەیرانی 2018، پارلەمانی توركیا %17 ی پارلەمانتاران لە ژن پێكدێت، ژمارەی پارت و پارلەمانتارانی ژن بەم جۆرەیە:

ئاك پارتی لە 295 پارلەمانتار،52 پارلەمانتاری ژن.
جەهەپە لە 146 پارلەمانتار، 18 پارلەمانتاری ژن
هەدەپە لە 67 پارلەمانتار، 26 پارلەمانتاری ژنە
مەهەپە لە 49 پارلەمانتار، تەنها سێ‌ پارلەمانتاری ژن
پارتی باش لە 43 پارلەمانتار، تەنها سێ پارلەمانتاری ژنە.

هەدەپە توانیوێتی لە پارێزگای یٔامەد چوار ژن بنێرێتە پارلەمان و لە یٔیستانبوڵ پێنج ژن بنێرێتە پارلەمان، جگە لەوانەش لە 15 پارێزگای تر ژنی ناردۆتە پارلەمان.

جگە لەوەش هەدەپە لەو 70 شارەوانییەی لە ماتی 2019 بەدەستی هێناوە لەسەریٔاستی پارێزگا، قەزا و ناحیە، مۆدێلی هاوسەرۆكایەتی پەیڕەودەكات، واتە ژن و پیاوێك هاوسەرۆكن.

هەدەپە لە 30 ی حوزەیرانی 2019، لە ئەنقەرە كۆنفڕانسی رێكخراوەكانی ژنانی هەدەپەی بەست، توانی سەرجەم ژنانی ناو پارتەكەی و ژنانی دەرەوەی هەدەپە و رێكخراو سەندیكاكان لەخۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش یەكەم پارتی سیاسییە بەو جۆرە كار لەسەر ژن بكات.

هەروەك دەزانرێت زیندان و راوەدونان، بەشێك بووە لە مێژووی كورد لە باكوور و لە توركیا هەیەتی، لەمڕۆدا ژن بێ بەش بووە لەو باج دانە و قوربانییەكی زۆری داوە، 25 ساڵ پێش ئێستا لەیلا زانا لەسەر لێدوانی بە كوردی لە پارلەمان، كەلەپچە خرایە دەستییەوە ساڵانێكی زۆر زیندانی كرا، لەمڕۆشدا زۆرێك لەو ژنە سیاسیانەی هەدەپە كە لەلایەن رژێمی توركیاوە دەسگیركراون، لەوانەش گولتەن كشەناك، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوكسەكداغ، ئایسەل توڵگوت، یٔایڵا یٔاكات، نوسەرل ئایدۆغان، سەمرا ئرماك، هەزاران ژنیتری ئەندام و چالاكوانی كورد لە بەندینخانەدان.

ئەمەش مانای ئەوەیە هەدەپە پارتێكی داكۆكیكاری راستەقینەی مافی ژنە و هاوكاتیش ژن لە باكوور خاوەن مێژوویەكی پڕ لە خەبات و بەرخودانە.

هێژا دڵشاد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا