عێراق زانیاری لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئیحسان عەبدول جەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، 80 دۆلار گونجاوە بۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت تا خەرجییەکانی بودجەی 2021 دابین بکات.

رۆژی یەکشەممە، ئیحسان عەبدول جەبار رایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2021دا ملیارێک و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەدەکات.

وتیشی: نرخی 80 دۆلار گونجاوە بۆ یەک بەرمیل نەوت بەجۆرێک دەبێتەهۆی دابینکردنی پێداویستییەکانی بودجە بەڵام ئەستەمە لەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بگاتە 60 دۆلار و لەدوای بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆناش ئەو نرخە بۆ 62 هەتا 63 دۆلار بەرزببێتەوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ زیاتر قوڵبوونەوەی ئەو قەیرانە ئابووریەی لە ساڵی 2003ەوە لە عێراق بەردەوامی هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا