ترەمپ: هیچ بەڵگەیەک نییە تا تاوانباریم بسەلمێنێت

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گەڕایەوە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی دەدرێنەپاڵی لەبارەی رووداوەکەی کۆنگرێس ناتوانرێت بسەلمێنرێن.

لە یەکەم بڵاوکراوەیدا لەدوای 8ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ترەمپ لەڕێی ماڵپەڕی گاپەوە وەڵامی بانگەشەکەی جیمی راسکین، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای دایەوە کاتێک داوای لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد ئامادەبێت بۆ سوێندخواردن لە دادگایی تۆمەتبارکردنەکەیدا.

لەمبارەیەوە ترەمپ رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە تا تاوانباریم بسەلمێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، بروس کاستۆر و دەیڤد شۆنی دادوەرانی دادگاییکردنەکەی ترەمپ وەڵامی راسکینیان دایەوە و وتیان: پەیامەکەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەلای هەمووان ئاشکرایە ئەویش ئەوەیە ناتوانیت داواکارییەکەت دژی سەرۆکی 45هەمینی ئەمریکا پشتڕاست بکەیتەوە و ئەو ئێستا هاوڵاتییەکی ئاساییە.

لەماوەی رابردوودا، کۆنگرێسی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی هانی شوێنکەوتووانی داوە بۆ هەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێس و بەمهۆیەوە بڕیارە رۆژی 8ی شوبات بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران بۆ لێپرسینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا