پەرلەمانتارێكی فەتح: ئەمریكا بۆ بەرژەوەندی خۆی چاودێری هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح ئاماژە بەوەدەكات چاودێریكردن و سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتەیە.

حامد عەباس ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو لایەك چاوەڕوانی ئەوەن هەڵبژاردنی پێشوەخت لەژێر چاودێری دادوەری و بە هاوكاری هەموو شارەزاییە عێراقییەكان ئەنجام بدرێت بۆئەوەی لە ساختەكاری و دەستكاریكردن دوور بخرێنەوە.

وتیشی، “زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكان نیگەرانیان هەیە لە ساختەكاری، لە ڕێگەی دەستێوەردانی دەرەكی بۆ شێواندن و گۆڕینی ئەنجامەكان، هەروەها هەوڵدانیان بۆ دەستتێوەردان لە پێكهێنانی حكومەتەكاندا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە خۆیەتی و بۆ مەبەستی خۆی ئەو كارە دەكات.

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشەوە گومانی ئەوە دەكرێت هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی دیكە حكومەت نەتوانێت رێگری لە ساختەكارییەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا