دەوامی قوتابخانەكان كرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای نزیكەی ساڵێك لە داخستنیان، لە تەواوی شارەكانی هەرێم دەرگای قوتابخانەكان كرانەوەو بەگرتنەبەری رێكارە تەندروستییەكان دەست بەپرۆسەی خوێندن كرایەوە.

پێشتر بڕیاربوون سەرەتای مانگی ئازار دەست بەپرۆسەی خوێندن بكرێتەوە، بەڵام رۆژی سێی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردە دوای كۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بەدانانی چەند مەرجێك بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەستپێبكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە، لەتەواوی قوتابخانەكاندا رێكارە تەندروستییەكان بگیرێتەبەر، هاوكات بڕیارە 23ی ئەم مانگەش جارێكی دیكە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆببنەوەو رەوشی تەندروستی هەڵبسەنگێنن، ئەگەر هات و رەوشەكە باش بوو ئەوا پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەكاندا بەردەوامی دەبێت، بەپێچەوانەشەوە پرۆسەكە رادەگیرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیكەی ساڵیكە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكانی هەرێم راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا