بڵێسە جەبار فەرمان: قەوارەی هەرێم لەبەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: قەوارەی هەرێم لەبەردەم مەترسییەكی گەورەی هەڵوەشاندنەوەدایە و پێویستە لەناوخۆدا كێشەكانمان چارەسەربكەین و چاوەڕێی لایەنی سێیەم نەكەین.

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەت عێراق و هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، دوای چەندین سەردان و دانوستان تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

لەبارەی دواین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا بڵێسە جەبار فەرمان لە میانی بەشداری لەبەرنامەی هەگبەی ڕادیۆی پۆڵەتیك پرێس وتی: كێشەی ئێمە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا زۆرە، كێشەكانیش كاتێك دەتوانین چارەسەری بكەین، كە خۆمان لەناوخۆماندا كێشەكان چارەسەر بكەین.

بڵێسە جەبار فەرمان وتیشی: ئێمە ناتوانین داوای ماف و سەربەخۆی و ئازادی و شەراكەت لەبەغدا بكەین، كە خۆمان لەهەرێم مافی هاووڵاتیان نەدەین، ئێستاش لەبەغدا كەسانێكی زۆر هەن حەزناكەن گوێبیستی ناوی هەرێمی كوردستان بێن، ئەو دژایەتیكردنە لەناخیاندایە و لەهەوڵی ئەوەدا دەبن ئەم هەرێمە هەرچەندە دەستوریش بێت هەڵیبوەشێننەوە.

لەبارەی ئەوەی، كە ئاخۆ تاچەند گرنگە لایەنی سێیەم بێتە ناو دانوستانەكان و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم بدات ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەكرد، ئەگەر خواستی چارەسەركردنی

هەروەها وتی: كێشەكان هەبێت لایەنی دووەم و سێیەم پێویست نییە، چونكە چاوەڕی ئەمریكا یان نەتەوەیەكگرتووەكان بكەین باش نییە، پێدەچێت كێشەی دیكە سەر هەڵبدات، گەر حكومەتی هەرێم هێشتا نەگەیشتبێتە ئەو بۆچوونەی كەوا قەوارەی هەرێم لەمەترسیدایە و لە هەڵوەشاندنەوەیە ئەوا كارێكی باش نییە، چونكە گومان لەوەدا نییە قەوارەی هەرێم لە مەترسییەكی گەورەی هەڵوەشاندنەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا