كلتوری شۆستە

شۆستەو ئیشارەتەكانی هاتوچۆ و مامەڵەكردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، لەدیارترین نیشانەكانی پێشكەوتن و دواكەوتنی كۆمەڵگەن، شۆستە لەبنەڕەتدا بۆ ئەوەی دروستكراوە، كە خەڵكی پیادەو خاوەن دوكانەكان كەبەسەیدا تێپەڕدەبن رێزی لێبگرن.

هەروەها ئەوەی ئەو شۆستانە دیزاین دەكات حاڵەتەكانی مرۆڤەكان بە تەمەنە جیاوازەكانیانەوەی لەبەرچاوگرتووە، لەو شوێنانەی دەپەڕیتەوە نزمكراوەو ئەوانیتری بەتەواوی بەیەك ئاست بەبێ بەرزو نزمی دروستكراوە تاوەكو بەبێ هیچ كێشەیەك هەموو كەسێك بەسەریدا تێپەربێت.

لەهەموو ئەوانە زیاتر، دەوڵەت بەرپرسیارێتی هەر رووداوێكی كە هۆكارەكەی دیزاینی شۆستەكە بێت، لەئەستۆ دەگرێت، بەڵام شۆستە بۆ خاوەن دوكانەكان شوێنێكی پیرۆزەو بەهەموو شێوەیەك رێزی لێدەگیرێت و بەهیچ جۆرێك بەشێكی شۆستەكە داگیر ناكات و پاشەڕۆكانی فڕی ناداتە بەردەم دوكانەكەی.

بەڵكو شارەوانی ئەركی پاككردنەوەو ئامادكردنی لەئەستۆ دەگرێت و هەموو هاوڵاتیان دڵنیان لەسەلامەتی دیزاین، ئەمەی سەرەوەم لەنیویۆرك بینی و دواتریش لەسەریم خوێندەوە، زۆرجاریش لەگەڵ حەسەن یاسینی هاوڕێم باسی لێوەدەكەین، كە چۆن شۆستە كلتوری خۆی هەیە لای هەموو ئەوانەی بەكاریدەهێنن.

ئەویش لەسەروەری یاساوە سەرچاوەی گرتووە، كە خاوەن دوكان و پیادە لێجودا دەكاتەوە. هیوادارم بتوانم لەسەر ئەم پرسە كە بووەتە كێشەیەكی گەورە لای خۆمان كە رۆیشتن بەسەر شۆستەكاندا بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ ئەوانەی بەكاری دەهێنن و بەردەوام پێشێلی مافی هاوڵاتیان دەكرێت.

فەیسەڵ عەلی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا