پۆڵەتیك پرێس دواین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دواین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكراكرد.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ زۆر باشەو بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەخراپی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ دەكرد، وتی: ئەوە تەنیا دەنگۆیەو هیچ راستییەكی نییە.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، كە گوایە دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی خراپە، كە ئێستا لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا