نوسینی هه‌وراز كاوه
یانه‌ی هه‌ولێر جێگه‌ی به‌زه‌ین، به‌راستی ئه‌و یانه‌یه له سێكته‌ری به‌رێوه‌بردن و تیپی تۆپی پێدا شكستی هێناوه، كه‌چی رۆژانه پۆپۆلیستانه هه‌ندێك له ئیداری یانه‌كه قسه‌ی زل ده‌كه‌ن و وازده‌زانن له بێرنابۆ دانیشتوون. راستی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو تیپی تۆپی پێ ناسنامه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵكو یانه‌یه‌كه وه‌ك كارگه‌یه‌كی پاره كۆكردنه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌م. یانه‌یه‌كی بێ رۆح و بێ گیان و بێ ركابه‌ر له خولی عێراقی و كوردستان.
له‌وه‌ته‌ی من ناوی هه‌ولێرم وه‌كو تیپێكی گه‌وره بیستووه، كۆمه‌ڵه ده‌مووچاوێك وه‌ك كۆمپانیا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن هیچ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتێكی به‌رده‌وامیان هه‌بێت. هه‌موو رۆژێک شكستی یانەکە جوانترین مانشێت و تایتڵی وێب سایت و كه‌ناڵه‌كانه، كه‌چی ئه‌مرۆ دوای شكسته‌كه‌یان هه‌ندێك پۆپۆلیستی وه‌رزشی ناو یانه‌كه بۆ په‌رده‌پۆشی داڕمانی یانه‌كه، وه‌كو بڵێی ئێمه‌ش هه‌ین، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن درۆیه بیریان له گواستنه‌وه‌ی پاتۆی به‌رازیلی نه‌كردۆتەوە بۆ تیمه‌كه‌یان.
كاكی برا دانیشن ئێوه یانه‌ی هه‌ولێرتان وا بچوك كردۆته‌وه ئه‌وه‌تا بیانییه‌كان قسه له‌سه‌ر كۆنی و شكستی ئێوه ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ئازابن عه‌نكوش ئاسا هه‌وڵی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌به‌ن. ئازیزانی ئێمه له یانه‌ی هه‌ولێر، هانده‌رانی یانه جوانه‌كه‌ی كوردستان، ئێوه ده‌توانن پێم بڵێن هه‌ندێك له سه‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی یانه‌كه چیان بۆ وه‌رزشی یانه‌كه كردووه، یاخود توانیانه عه‌نكوش ئاسا شۆكی وه‌رزشی و ناوبانگی گه‌وره‌یان هه‌بێت و روویان بێت باسی گواستنه‌وه‌ی پاتۆ ناوه‌كان بكه‌ن، یاخود پێم بڵێن پلانی ئه‌وان جگه له سه‌فره‌كردن و سێڵڤی گرتن چی بووه؟
بێگومان هه‌موو به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن:
“هیچ”.
چونكه خه‌ونی گه‌وره پیاوی گه‌وره بۆ به‌زاندنی سنووره وه‌رزشییه‌كان ده‌یبنێت، نه‌ك پیاوی پۆپۆلیستی وه‌رزشی و نانخۆری سوێره قسه.