پەرتووکە نوێیەکەی توانا حەمە بڵاوکرایەوە

کتێبی پیانۆ بۆ هەمووان ، کە وەرگێڕانێکی نوێی ئیتنۆمیوزیکۆلۆژیست و مامۆستای موزیک توانا حەمەیە بڵاو کرایەوە.

توانا حەمە، موزسیان و مامۆستای موزیکە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان و بەشی موزیکی زانکۆی سلێمانیە، ماوەی ١٣ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات، سەرەڕای نوسینی دەیان وتار و لێکۆڵینەوە لەبواری موزیک ، خاوەنی چوار پەرتووکی دیکەیە بە ناوەکانی چەمکی ئەوانی دی لە میوزیکی کوردیدا، میوزیک و سیاسەت،میوزیک چیە، ئۆرکێسترا چیە، کتێبی پیانۆ بۆ هەمووان پێنجەم کتێبیەتی.

توانا حەمە، مامۆستای موزیک و وەرگێڕی کتێبەکە لەبارەی کتێبەکەوە بە بەشی فەرگەنگی پۆلەتیک پرێس-ی وت، ” ئەم پەرتووکە زنجیرەی سێیەمە لە پرۆژەی ٥٠ کتێب کە لە پێشتردا زنجیرەی یەکەم و دووەمی بە ناوی میوزیک چیە و ئۆرکێسترا چیە بڵاوکراوەتەوە”.

توانا حەمە لەبارەی ناوەڕۆکی پەرتووکەکەوە وتی، ” پیانۆ بۆ هەمووان پەرتووکێکە بۆ فێرخوازانی پیانۆ لە ئاستی سەرەتاییدا و فێرخوازان و مامۆستایانی پیانۆ دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن، هاوکات سی دیەکی ڕاهێنانی لەگەڵدایە، روونکردنەوەی تیۆری تێدایە بۆ فێربوونی پیانۆ و خوێندنەوەی نۆتەکان بەشێوەیەکی ئەکادیمی”.

پەرتووکەکە بە زمانێکی پاراوی کوردی وەرگێڕدراوە و هەموو فێرخوازێک دەتوانێت فێری ئاستی یەکەمی پیانۆ ببێت، ئەم پەرتووکە لە نوسین و دانانی ئەندرۆ فڵینە.

پەرتووکەکە لەسەر ئەرکی توانا حەمە خۆی چاپکراوەو لە شاری سلێمانی تەنها لە جان کافێ دەستدەکەوێت، هاوکات فێرخوازان دەتوانن بەشێوەی دیلیڤەری دەستیبخەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا