لێڤه‌رپووڵ به‌ براوه‌ داده‌نرێت

پۆله‌تیك سپۆرت

بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێك له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شتیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ راگرتووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ بۆ یاریی لێڤه‌رپوڵ و لایبزیكی ئه‌ڵمانی دروست بووه‌.

ئه‌وه‌تا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی دەسەڵاتی تەندروستی ڕەزامەندیان نیشاننەداوە ستافی یانەی لیڤەرپوڵ گه‌شت بكات بۆ لایپزیج.

هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی تۆپی پێی ئەوروپا تاوتوێی گواستنەوەی یارییەکە بۆ یاریگای ( ئارینا) لە بۆدابست دەکه‌ن، ئەگەر بێتو ئەم هەوڵە سەرنەگرێت، یارییەکە ئەنجام نادرێت و یانه‌ی لێڤه‌رپووڵ به‌ براوه‌ی داده‌نرێت (3به‌0).

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک