بڕیاری نوێی بایدن له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ عێراقییه‌كان

پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانیدا به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پێدانی ڤیزا به‌ عێراقییه‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی جێبه‌جێكاریی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڤیزای گه‌شتكردن بۆ وڵاته‌كه‌ی، تایبه‌ت به‌و عێراقییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ئه‌مریكا واژۆكرد.

كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌ جه‌نگه‌كاندا وه‌ك وه‌رگێڕ هاوكاری ئه‌مریكا بوون، بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت هه‌زاران كه‌س سودمه‌ند بن.

كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ڕێز له‌ پابه‌ندبوونی به‌ هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌گرێت.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بایدن بڕیاریدا 125 هه‌زار كه‌س ساڵانه‌ مافی په‌نابه‌رێتییان له‌ ئه‌مریكا پێبدرێت، ئه‌وه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین به‌ره‌وپێشچوون له‌ سیاسه‌تی كۆچكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی ئه‌مریكاوه‌ داده‌نرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا