پۆڵەتیك پرێس
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی قاعیدەی لە وڵاتی یەمەن ئاشكرا كرد.
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، رۆژی چواری ئەم مانگەو لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێكدا خالید باترفی سەركردەی باڵای قاعیدە دەستگیركراوە، كە بەگەنجینەی زانیاری ئاژانسی دژە تیرۆری ئەمریكا دادەنرێت.
نەتەوەیەكگرتووەكان زانیاری تەواوەتی لەبارەی چۆنیەتی دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی قاعیدەوە بڵاونەكردوەتەوە.
خالید باترفی لە سعودیە لەدایك بووە، پێش روودای ١١ی سێپتەمبەری ئەمریكا پەیوەندی بە رێكخراوی قاعیدەوە كردووە.
ماوەی ساڵێكیشە لەناو قاعیدە پلەی بەرزكراوەتەوەو بووەتە سەركردەی رێكخراوەكە لە دورگەی عەرەبی، خالید ترفی سەرپەرشتی كاروچالاكییەكانی قاعیدەی كردووە.