پۆڵەتیك پرێس
وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداو جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندییەكانیان و پرسی پەیماننامەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە.
لەو پەیوەندییەدا ئەنوەر قەرقشان وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوەو ئەنتۆنی بڵینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چەند پرسێكی ستراتیجیان تاوتوێكرد، لەوانەش پەیماننامەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی ئیسرایل و ئیمارات و ڕۆڵی ئەو پەیماننامەیە لەبەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
هاوكات هەردولا باسیان لە كێشەكانی ناوچەی كەنداو و كاری هاوبەشی هەردولا كرد تاوەكو پێكەوە ئارامی ناوچەكە بپارێزن.
لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و ئەمریكا جەختیان لەسەر پەیوەندیەكانی ئەمریكاو ئیمارات كردەوە، بۆ بەردەوامی هاوكاریكردنی یەكتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
لەماوەی رابردودا بەنێوەندگیری ئەمریكا، رێككەوتنی ئاشتیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل لەنێوان هەردولا واژۆكرا، رێككەوتنەكەش سەرجەم بوارە جیاوازەكان دەگرێتەوە، بەتایبەت بواری ئاسایش.