پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ئاشكرایكردوه، به‌مزووانه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر، به‌رپرسێكى هه‌رێمیش ده‌ڵێت “حكومه‌تى عێراق ساڵانێكى زۆره ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره بكات”.
عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به‌میدیای فه‌رمی عێراقی وتووه، “جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ پرسی داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانی له هه‌رێم تاوتوێكردووه و به‌مزووانه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرینه‌به‌ر”.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنوریەكانی هه‌رێم بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”تائێستا به‌فه‌رمى هیچ نوسراوێكمان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه”.
به وته‌ى سالار عه‌بدوڵڵا، ئه‌و پرسه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به گفتوگۆكانى نێوان شاندى دانوستانكارى هه‌رێم و عێراق، كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت.
پێشتر حكومه‌تی عێراق داوای له هه‌رێم كرد ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی دابخات، ئه‌و ڕێكارانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراقه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌یه‌وه داهاتی زیاتر بۆ حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.