پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی تۆماركرد، ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 58.72 دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌راورد به مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو.
كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا و پابه‌ند بوون به بڕیاری ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له‌و ڕێكخراوه، دوان له‌به‌هێزترین هۆكاره‌كانن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشته 56.03 دۆلار و به‌وه‌ش 0.34٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.